تەندروستیكوردستانهەواڵ

نرخی پشکنینی کۆرۆنا بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ دیاریکرا

بەڕێوەبەری بنکەی زانکۆی سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا رایگەیاند، لە سەنتەرە تایبەتەکانی سەر بە حکومەت پشکنینی کۆرۆنا بەرامبەر بە ٦٠ ھەزار دیناری عێراقی دەکرێت، بەڵام پشکنینی کۆرۆنا بۆ قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و کەرتی پەروەردە بێبەرامبەرە.

توانا مەحمود بەڕێوەبەری بنکەی زانکۆی سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، کە ئەو بڕیارە وەک ھاوکارییەکە و بۆ لەبەرچاوگرتنی رەوشی ئابوری قوتابیان و مامۆستایانە.

روونیشیکردووەتەوە، ھەر لە سەنتەرەکەیاندا بڕیاردراوە بەبێ بەرامبەر پشکنین بۆ قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و کەرتی پەروەردە بکرێت، بەڵام بۆ ھاوڵاتیانی ئاسایی، سەنتەر و بنکەی دیکە ھەیە و نرخی پشکنین دیاریکراوە بە بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا ٩٣ هەزار و ٩٣٧ کەس توشی پەتاکە بوون، ٥٧ هەزار کەس و ٥١٧ کەسیش چاکبوونەتەوە، هەرەوەها دوو هەزار و ٩٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی دیكە

Close