عێراقكوردستانهەواڵ

لە ساڵی نوێوە عێراق 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت

باسک نێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا بەردەوام دەبێت لەسەر ناردنی قەرزی دیکە بۆ هەرێم تا چارەسەری موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند: “سودانی سورە لەسەر چارەسەركردنی كێشەی موچە بۆ ئەوەی موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق لە وادەی خۆیدا موچە وەربگرن”.

پەیوەست بە ناردنی 700 ملیاری دیناری دیکە بۆ هەرێم، ناوبراو ئاشکرایکرد: “عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر ناردنی قەرزی دیکە بۆ هەرێم تا ئەو کاتەی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەکرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close