جیهانهەواڵ

ئیسرائیل کوژرانی سێ سەربازی لە غەززە ڕاگەیاند

باسک نێت

سوپای ئیسرائیل ئاشكرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ سێ سەربازی لەئەندامە شەڕەکەرەکانی لە کەرتی غەززە کوژراون لەگەڵ بریندار بوونی 7ی دیکە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل له‌ ڕاگەیاندراوێکدا، ناوی ئەو سێ کوژراوەی بڵاوکردەوە کە لە شەڕەکانی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کوژراون، لەنێویاندا دوو ئەفسەر هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوی ئەو کوژراوانە بریتین لە: ڕائید ئەسەف پینهاس، تەمەن 22 ساڵ، کاپتن نێریا زیسک، تەمەن 24 ساڵ، مەیجر دڤیر دەیڤید ڤیما، تەمەن 32 ساڵ.


بە کوژرانی ئەم سێ ئەندامەی سوپای ئیسرائیل، کۆی گشتی کوژراوانی لە دوای ئەو هێرشەی حەماس لە 7 ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کردیە سەر شارۆچکەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە بۆ 501 ئەفسەر و سەرباز بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ژمارەی کوژراوانی ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی لە کەرتی غەززە بەهۆی تەقەکردن لەسەر سنووری باکووری لوبنان کوژراون، و ڕێگەیان پێدرا ناویان بڵاوبکرێتەوە، بەرز بۆتەوە بۆ 167 کوژراو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close