عێراقكوردستانهەواڵ

هەرکەسێک سیحر و جادوو بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، بە پێی رێنماییە یاساییەکان دیارەدەی سیحر و جادوو بنەبڕ دەکرێت و سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزادەدرێن. دەشڵێت ” بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت “

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوێرەی رێنمایی و یاساکانی پەیوەست بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە کاروباری ئاینی و یاسای ژمارە 5332 دیارەدەی سیحر و جادوو ھاوشێوەکانی کە پێچەوانەی بنەما ئاینیەکانە بەھەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لایەنی جێبەجێکردن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، و سەرپێچیکاران رووبەڕوویی یاسا دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

باسی لەوەش کرد، ئەو شوێنانەی کە کاری سیحر و جادووی تێدا دەکرێت بەپاڵپشتی یاسایی دادەخرێن و خاوەنەکانیان سزادەدرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close