ئابووریكوردستانهەواڵ

مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە (25ی تەممووز/ یۆلیۆی 2021) لە گوتارێکدا رایگەیاند، کە لەم مانگەوە دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە دەکرێت بە تەواوی و بە بێ لێبڕین.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، کە ئەرکی لە پێشینەی حکومەت دابینکردنی مووچە بووە. ئەگەر حکومەتی فیدراڵیش بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی و ناردنی ئەو بەشە بودجەیەی کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵی لە سەری رێککەوتووین، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی مووچە لە کاتی خۆی و بە تەواوی.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاندووە، “سبەی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت بەبێ لێبڕین.”

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشکردنی موچەی لە سبەینێدا پشتڕاستکردەوە و وتی، سبەینێ وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچە وەردەگرن.

بڕیاری لێبڕینی موچە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە درا، لەپاش یەک ساڵ و یەک مانگ و چوار رۆژ بڕیاری لێبڕینی موچە هەڵوەشایەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close