ئابووریكوردستانهەواڵ

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت

كۆچه‌ر علی – هه‌ولێر

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: راستەوخۆ دوای جەژن مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت.

بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بە باسک نێت-راگەیاند: پارەی پێویستیان بۆ بانکەکانی هەولێرو دهۆک ناردووە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ۷ی ۲۰۲۱ی دابەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ سلێمانیش بڕی پارەی پێویست دەنێرن لە رۆژی یەکشەممە ۲٥ی تەمووز، دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچە.

لەبارەی ۲۰۰ ملیارەکەش ئەو بەرپرسە روونیشیکردەوە: ئەو ۲۰۰ ملیارەی حکومەتی عێراقی ناردوویەتی بۆ مووچەیەو پرسی لێبڕینیش لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئەم مانگەش رێژەی لێبڕین چۆن دەبێت یان کەی کۆتایی بە لێبڕین لە مووچە دەهێندرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ ۲۰۰ملیارەکەی بەغدا بڕی پارەی پێویست لەبەر دەستە بۆ دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close