بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی وەک حیزبێکی سیاسی ئیسلامی لەگەڵ هەموو بزووتنەوە ئیسلامیەکانی ناوخۆ و دەرەوە پەیوەندی ئاساییە

ئێمە لەزور بابەتەکان هاو سۆز و هاوخەمیانین ٫ بەهەمان شێوەی حزبێکی سۆسیال دیموکرات چۆن هاوسۆزی یەکن ئێمەش بەشانازییەوە هاوسۆزی براکانمانین. ئەوانیش ئاشنای گەلی کوردن ئاشنای مەزڵومیەتی کوردن ئاشنای ئەو بزووتنەوە و جوڵە ئیسلامیانەن لەکوردستان .

هەروەها ڕاشیان گەیاند ئێمە پشتیوانی گەلی کوردبوین و دوپاتی پشتیوانیشمان دەکەنەوە .

پەیوەندی ئێمە و حەماس پەیوەندییەکی سیتماتیک نیە و کۆبونەوەکەشمان پێشتر ئامادەکاری بۆنەکرابوو ئێمە و ئەوان بەدووهۆکاری جیا لە وڵاتی تورکیابوین کەیەکمان بینی پێمانباشبوو کۆبونەوەیەک ساز بکەین و ئەوانیش زۆر پێیان باشبوو.

ئەوەی ئێمە لە ئەو دوو سەرکردەمان بینی زۆر ئیرادەیان بەهێزبوو ٫ هەروەها ڕایانگەیاند تائێستا لەسەرکەوتندان لەشەڕدا وە موجاهیدانمان ورەیا بەرزە و گەشبینن.

ئەو شەڕەی کەدەکرێ شەڕێکی خوازراوی حەماس نیە بەڵکو شەڕێکی سەپێنراوە چونکە کەرتی غەززە لەژێر گەمارۆیەکی تونددایە هەروەها ناوەناوە بنکە و بارەگاکانی حەماس وە سەرکردەکانین لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەکرایە ئامانج ٫ بۆیە ئێستا حەماس بارەگای خۆی بردتە ژێر زەوی و شاردویەتیەوە بۆیە وەک حەماس لەسەرکەوتندایە بەڵام ئەوەی هەیە بەداخەوە سوپای ئیسرائیل دەسناپارێزێ لە ژن و مناڵ خەڵکی سڤیل و بینا و باڵەخانەی مەدەنی ئەوەتا بەدیار چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە نەخۆشخانە و هەرچی شوێنی نیشتەجێبونی خەڵکی مەدەنی هەیە دەکرێتە ئامانج.

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لەوڕۆژەوەی ئیسرائیل دامەزراوە خەریکی زوڵم و ستەمە لەخەڵکی فەڵەستین٫ لەلایەک قەتڵوعامیان دەکات لەلایەکیش مەلاین دۆلار تەرخان دەکات بۆ دەرپەڕاندنی فەڵەستینیەکان و جێگیر کردنی یەهودیەکان لەشوێنیان.

ئەو شەڕەی کە حەماس دەیکات شەڕی ناچاریە ڕاستە بەبەهێزی خۆی ئامادەکردوە بەڵام ناچرکراوە ئەو شەڕەبکات هیچ هۆکارێ نیە کە وڵاتێ لایەنێ هانیان بدات تەنانەت ئەوان گلەییان هەبوو لە وڵاتانی ئیلامی و عەرەبی کە وەک پێویست پشتیوان هاوکاریان نین٫ هەروەها ڕاشیان گەیاند ئەم شەڕە بڕیارێکی ٪۱۰۰ بزووتنەوەی حەماس بوە .

لای وەفدی حەماس بزووتنەوەی ئیسلامی و سەرکردەکانی ناسراوبون بۆیە پێویستی نەکرد خۆمان بنسێنین ئەوان مەرحوم مامۆستا مەلاعوسمان و مامۆستا مەلاعلی یان بەباشی دەناسی هەروەها جەنابی مامۆستاعیرفانیشیان دەناسی و ئاشنابون بەمێژوو خەباتی بزووتنەوەی ئیسلامی.

وتیشیان ئێمە ئاشنای گەلی کوردین ئاگاداری چەوساوەیی و مەزڵومیەتی کوردین جگەلەڕووە دینیەکەوە کە هەردولامان مسوڵمانین و ئیسلام کۆمان دەکاتەوە ئاشنای هەموو ئەو کەڵە زانا و پیاوەگەورانەین کە خزمەتیان بە پرسە ئاینیەکان کردوە و پشتیوانیەکانیان لەگەلی فەلەستین دەبینین و پێمان گەشتوە هەروەها لەروەنەتەوەییەکەشەوە دوو گەلی چەوساوە و مەزڵومین.

زانیار عابد

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close