عێراقكوردستانهەواڵ

دوای ئاگرکەوتنەوەکان؛ 13 بەنزینخانەی سۆران داخران

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەنزینخانەیەکی نزیک لە ماڵی هاوڵاتییان لە سۆران گڕیگرت، هەروەها چەند شەوێک پێش ئێستا باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە هەمان شار گڕیگرت و قوربانیی لێکەوتەوە، 13 بەنزینخانەی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان لەو شارە داخران.

پاش ئەوەی ڕۆژی 11-10-2023، ئاگر لە بەنزینخانەیەکی نزیک لە ژمارەیەک ماڵی هاوڵاتییان، لەناو شاری سۆران کەوتەوە، هەروەها ڕۆژی هەینیش، 08-12-2023، هەر لە سۆران، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ئاگریگرت و لە ئەنجامدا 14 کەس گیانیانلەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون؛ بڕیاردرا ئەو بەنزینخانانەی دەکەونە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان دابخرێن.

ره‌جه‌ب زوبێر، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی سۆران‌ ڕایگەیاندووە، هۆکاری داخستنی ئەو بەنزیخانانە لەبەر ئەوەیە “نزیکن لە ماڵ و ناوچەی نیشتەجێبوون. دەبوو تاوەکو ئێستا %100ـی مەرجەکانی بەرگریی شارستانییان جێبەجێکردبا و بە نووسراوی فەرمی ئێمە ئاگادار کراباینەوە کە ئەمانە هیچ مەترسییان لەسەر خەڵکی دروست نەکردووە، هەر بۆیە بڕیارماندا بە داخستنیان”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close