هاوپۆلنەكراو

سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: ناتانیاهۆ متمانەی خەڵکی لەدەستداوە

سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل دەڵێت، ناتانیاهۆ “سەرۆکوەزیرانێکە متمانەی زۆرینەی خەڵک، سیستمی ئەمنیی و ئابووریی و متمانەی جیهانی لەدەستداوە”.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 11-12-2023، کنێست كەناڵ، کەناڵی تەلەڤزیۆنی پەرلەمانی ئیسرائیل، گوتاری یائیر لاپید، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بڵاوکردەوە.

لاپید ڕایگەیاند، “سەرۆکوەزیرانێکمان هەیە متمانەی جیهانی لەدەستداوە، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ناتانیاهو متمانەی زۆرینەی خەڵک، سیستمی ئەمنیی و ئابووریی و متمانەی جیهانی لەدەستداوە”.

سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا داوای کردبوو ناتانیاهۆ لەسەرکار لاببرێت و کەسێکی دیکە لە نێو پارتی لیکۆد پۆستەکەی وەرگرێت.

بەپێی دوایین ڕاپرسی لە ئیسرائیل، تەنیا سەدا 27ـی خەڵکی وڵاتەکە مانەوەی ناتانیاهۆ لە پۆستەکەی بە گونجاو دەبینن.

رۆژی 07ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل. لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژران و هەزارانی دیکەش برینداربوون. هەر لەو رۆژەدا،  240 هاووڵاتیی کە لە ئیسرائیل بوون، وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، زیاتر لە 16 هەزار هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close