عێراقكوردستانهەواڵ

بڕیارێك بۆ مووچەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ دەردەكرێت

🔴 بڕیارێك بۆ مووچەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ دەردەكرێت

🔷وەزارەتی دارایی لەبارەی پێدانی پاداشتی خانەنشینی بۆ ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیارێك دەردەكات.

♦سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، رایگەیاند: “لە وەزارەتی دارایی خەرجكردنی پاداشتی خانەنشینیی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ راگیراوە، راگرتنەكەش جارێ كاتییە و بڕیارە بۆ ساڵی داهاتوو بکرێتەوە.”

🔷ئاماژەی بەوەش دا: “كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ كاتێك خانەنشین دەبن، لە فەرمانگەی خۆیان شەش مانگ مووچەی مۆڵەتی كەڵەكەبوویان بۆ خەرج دەكرێت، لە فەرمانگەی خانەنشینییش 12 مانگ مووچەیان بۆ خەرج دەكرێت، كە هەمووی دەكاتە 18 مانگ، شەش مانگەکە خەرج دەکرێت، ئەوەی ڕاگیراوە 18مانگەکەیە.”

🔷وتیشی بابەتەكە پەپوەندیی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، چونكە دارایی داوای هەندێك ئامار و داتای كردووە، هەر كاتێك ئەوە تەواو كرا، پارەكە خەرج دەكرێت و كێشەی نابێ.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close