عێراقكوردستانهەواڵ

تەندروستی کەرکوک رونکردنەوەیەک سەبارەت بەگیان لەدەستدانی کەسێک بەهۆی خواردنی فەلافلەوە بڵاودەکاتەوە

تەندروستی کەرکوک رونکردنەوەیەک سەبارەت بەگیان لەدەستدانی کەسێک بەهۆی خواردنی فەلافلەوە بڵاودەکاتەوە

تەندروستی کەرکوک لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت ، بەرەبەیانی رۆژی پێنجی ئەم مانگە کەسێک داخلی نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری کراوە کە توشی رشانەوەو سکچونێکی زۆر ببوو .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لەبەشی فریاکەوتن هەموو کارێکی پێویستی بۆ کراوە، بەڵام لەسەعات 6:45 دقیقە هەناسەی وەستاوەو دڵی لەلێدان کەوتووەو گیانی لەدەستداوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەرکەسێک گیانی لەدەستداو پاشان وابڵاوکرایەوە کە بەهۆی خواردنی لەفەیەکی فەڵافل لەیەکێک لەچێشتحانەکانی کەرکوک ژەهراوی بووەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close