عێراقكوردستانهەواڵ

شارەوانی مەرجەکانی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوییەکانی بڵاوکردەوە

🔴بەپەلە.. شارەوانی مەرجەکانی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوییەکانی بلاوکردەوە

🔷شاره‌وانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ پاش بڵاوکردنەوەی ناوی سەدان هاوڵاتی کە داواکارییەکانیان بە ئەنجام گەیشتووە و لەلایەن لیژنەی باڵاوە بڕیاری لێ دراوە هەندێ لە هاوڵاتیان گلەیی ئەوە دەکەن کە بەشێکی داواکارییەکان رەتکراونەتەوە و بۆیان تاپۆ ناکرێ، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بخەینەڕوو:

🔶ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ مەرج نییە هەرکەسێ ناوی لە پەیجی شارەوانی بڵاوکرایەوە مانای ئەوەبێ کە خانووەکەی بۆ تاپۆ کراوە بەڵکو ئەو ناوانەی بڵاودەکرێنەوە بە مانای ئەوە دێت کە داواکارییەکەیان بە ئەنجام گەیشتووە، ئیدی بە تاپۆکردن بێ یان بە تاپۆنەکردن یان بە قەرەبووکردنەوە.

🔷هه‌روه‌ها وە مەرجیش نییە هەرکەسێ داواکاری بۆ تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکەی پێشکەش کردبێ مافی تاپۆکردنی هەبێ و خانووەکەی بۆ تاپۆ بکرێ بەڵکو تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکان بەپێی یاسای (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩) هەموارکراو بە یاسای (ژمارە ٧ ساڵی ٢٠٢١) لەگەڵ رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠٢١) کۆمەڵێک مەرجی هەیە کە پێویستە هەموو ئەو مەرجانە بێنە دی تاکو خانووە تەجاوزەکە تاپۆ بکرێت.

♦مەرجەکانیش دەکرێن بە دوو بەشەوە: (٦) مەرجیان پەیوەندارن بەو کەسەی داوای تاپۆکردنەکەی کردووە و (١٠) مەرجیش پەیوەندارە بەو خانووەی داوای تاپۆکردنی کراوە بەم شێوەیە:

یەکەم/ مەرجەکانی زیادەڕۆکار:

١- پێویستە ئەوەی داواکارییەکەی داوە عێراقی بێت.

٢- پێویستە داواکار تەمەنی یاسایى تەواو کردبێت.

٣- پێویستە پێش رێکەوتى (٢٠٢٢/٠٩/٠٩) داواکاری دابێت بە یەکە کارگێڕییەکان (پارێزگا، قائیمقامیەت، ناحیە) بۆ تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکە، بۆیە ئەگەر لەو ماوەیەدا داواکاری پێشکەش نەکردبێ ئەوا خانووەکەی بۆ تاپۆ ناکرێت.

٤- پێویستە ئەوەی داواکارییەکەی داوە خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کرێچیی دەوڵەت یان کرێچیی کەسێکی تر بێت یان پاش پێشکەشکردنی داواکارییەکە خانووەکەی فرۆشتبێ ئەوا بۆی تاپۆ ناکرێت.

٥- پێویستە ئەوەی داواکارییەکەی داوە خێزاندار بێت، بۆیە ئەگەر سەڵت بێت بۆی تاپۆ ناکرێت چونکە سەڵت کێشەی نیشتەجێبوونی نییە، مەگەر داواکارە سەڵتەکە بەخێوکەر یان بەخێوکراوی کەسێک بێ و ئەمەش بە بەڵگەنامەی بەخێوکردن (حجة الإعالة) بسەلمێنێ و پەیوەندی نێوان بەخێوکەر و بەخێوکراویش لە پلەچوار تێپەڕ نەکات ئەوسا لەسەر سەڵتیش تاپۆ دەکرێت.

٦- پێویستە ئەو کەسەی داواکارییەکەی داوە خۆی و هاوسەرەکەی پێشتر بەپێی یاسای (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراو) خانووی تریان بۆ تاپۆ نەکرابێت و هەروەها بەپێی ئەو یاسایەش قەرەبوو نەکرابنەوە چونکە لەم یاسایەدا داواکار و هاوسەرەکەی بە یەک کەس دادەنرێن.

♦دووەم/ مەرجەکانی زیادەڕەوییەکە:

٧- پێویستە خانوو بێ، واتە زەوی و هەیکەل تاپۆ ناکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close