بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی ئیدانەی هەڵوێستی ئەمریکا دژ بە غەززە دەکات

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی ئیدانەی هەڵوێستی ئەمریکا دژە بە غەززە دەکات

دوای ئەوەی تاوانەکانی ئیسرائیل ویژدانی تەواوی مرۆڤایەتی هەژاند و خەڵکی ئازادیخوازی جیهانی بە گشتی بە تەواوی ئایدیاکانیانەوە هێنایەسەر شەقام و فشاریان خستەسەر دەسەڵاتدارانی جیهان بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕ و ڕەشەکوژییەی کە بە شەو و ڕۆژ ژن و مناڵی بێتاوانی کردووەتە ئامانج، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی هێنایەسەر هێڵ و مادەی ۹۹ی کاراکرد کە پێی وایە بەردەوامی ئەو کارەساتە ئاسایشی جیهان دەخاتە مەترسیی گەورەوە، هەروەک مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی مانگێک لەمەوبەر ئەو هۆشدارییەی دا، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی ئەمریکا دژ بە خواستی لە ٧٠٪ دانیشتوانەکەی بڕیاری ئاگربەستی نەتەوەیەکگرتووەکانی هەڵوەشاندەوە، کە ئەمەش پەڵەیەکی ڕەشی دیکەیە بە ناوچاوانی ئەمریکای بانگەشەکاری دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ.


ئێمە لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بە توندی ئیدانەی هەڵوێستی ئەمریکا دەکەین بەرامبەر بە درێژەدان بە جینۆسایدی هاووڵاتیانی بێ تاوانی فەلەستین بەگشتی و غەززە بەتایبەتی.
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی

٢٥ی جیمادی یەکەم١٤٤٥
٩/١٢/٢٠٢٣

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close