ئابووریكوردستانهەواڵ

وەزیرى دارایى و ئابورى: هەشت هەزار و (947) موچەخۆر ناویان لەلیستى دوو موچەدایە

وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان نوێترین زانیارى لەبارەى ئەوکەسانەى بە پلەى وەزیر و بریکارى وەزیر و راوێژکار و بەرێوەبەرى گشتى خانەنشین کراون ئاشکرا دەکات، سەبارەت بە خانەنشینى نایاسایى و ئەو کەسانەى دووموچەش وەردەگرن زانیارى نوێ دەخاتە روو.

لەمیانى ئامادەبوونى لەدانیشتنى پەرلەمانى کوردستاندا، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سەبارەت بە خانەنشین بە پلەى وەزیر، بریکارى وەزیر، راوێژکار، بەرێوەبەرى گشتى، ئەوانەى بە کردەیى پۆستیان نەبوە و ژمارەیان هەزار و (169) کەسە، ناوەکانیان بە لیستێک ئاراستەى لیژنەى چاکسازى لە ئەنجومەنى وەزیران کراوە بۆ ئەوەى بڕیارى لەبارەوە بدرێت.

سەبارەت بەو کەسانەش کە دوو موچە وەردەگرن، ئاوات جەناب نورى رایگەیاند، هەشت هەزار و (947) خانەنشین ناویان لە لیستى دووموچەدا هاتوە موچەکانیان راگیراوە و رەوانەى بەرێوەبەرایەتیەکانى خانەنشینى کراوە بۆ یەکلایى کردنەوە.

لەبارەى خانەنشینى نایاسایی، وەزیرى دارایى و ئابورى رایگەیاند، لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانى خانەنشینى لیژنە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە و بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close