تەندروستیعێراقكوردستان

زانیاری لەسەر گۆشتی بەستوو گۆشتی فرێش

‎لەشکر حمید
گۆشتی بەستو لە ژێر چاودێری لایەنە پەیوەندی دارەکان هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە ڕابردودا هەبووە و لە ئێستادا بەهۆی گرانی گۆشتی فرێش چاوی زیاتری خراوەتە سەر،بەڵام ئەگەر بەراورد بکەین لە نێوان گۆشتی فرێش و گۆشتی بەستوو بە دڵنیای یەوە بەهای خۆراکی گۆشتی فرێش بەرزترە و تەندروسترە و چاودێری زیاتری لەسەرە ، گۆشتی بەستوو هەندێک جار لەو ئاژەڵانە ئامادە دەکرێت کە تەمەن یان زۆرە ڕێژەی چەوری بەرزە کە ئەمەس زۆر خواردنی کۆلسترۆڵی زیان بەخش لە خوێن دا زیاد دەکات ،هەروەها گۆشتی بەستو ئەگەر بە شێوازێکی زانستی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت بەدڵنیای یەوە بەهۆی خەزن کردن و مامەڵەکردن زۆر جار میکرۆبەکان لەسەری گەشە دەکەن،
هەندێ جار گۆشتی بەستو و بۆ مانەوە و نەگۆرانی ڕەنگ ماددەی پارێزەری بۆ بەکاردێت کە بەدڵنیای یە و زۆر بەکارهێنانی ماددەی پارێزەر هۆکاری نەخۆشی یە درێژ خایەنەکان و نەخۆشی شێر پەنجەیە.ڕاستە گۆشتی بەستوو لەهەموو جیهان هەیە بەڵام بە نرخی بەستوو کە بەراورد ناکرێت بەگۆشتی بەستوو،
بۆیە بەدڵنیای یەوە گۆشتی بەستوو لەڕووی تەندروستی و یەوە بەراورد ناکرێت بەگۆشتی فرێش.
هەربۆیەگۆشتی بەستوو هەرزانترە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close