جیهانهەواڵ

هۆشداریەک لە تورکیاوە بۆ ئیسرائیل

لە لیدوانێکدا بەرپرسێکی هەواڵگریی تورکیا ئاشکرای کردووە، تورکیا هۆشداریی دراوەتە ئیسرائیل لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی هەر هەنگاوێکی مۆساد بۆ بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی باڵای حەماس لە دەرەوەی خاکی فەلەستین، لەنێویاندا لە تورکیا.


وتویەتی: بە گەڕانەوە بۆ ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل، هۆشداریی پێویست دراوە بە وتووێژکاران، ئیسرائیلیش ئاگادارکرایەوە کە ئەو جۆرە هەنگاوانە لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت.
جێی باسە پێشتر کابینەی جەنگیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە نەهێشتنی حەماسی بۆ ئێمە ئامانجە، لە هەموو شوێنێک بێت ئەو کارە دەکەین، لە غەززە، لە کەناری ڕۆژئاوا، لە لوبنان و لە تورکیا و لە قەتەر ڕەنگە چەند ساڵێکی پێبچێت، بەڵام ئێمە بڕیارمانداوە جێبەجێی بکەین.


لەلایەکی دیکە ئەمریکاش هۆشداری بە ئیسرائیل داوە لە جێبەجێکردنی پیلانە و ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنال لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە ئەنجامدانی ئەوکارە لەسەر خاکی قەتەر یان تورکیا دەبێتە هۆی لەباربردنی هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close