بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیهەواڵ

ڕابەری گشتی: فەلەستین سەرچاوەی بێداری ئیسلامی بوو

ئەمڕۆ شەممە بەرواری ١٨/٥/١٤٤٥ بەرانبەر ٢/١٢/٢٠٢٣ مەکتەبی ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە. سەرەتای کۆبوونەوەکە بەڕێز ڕابەری گشتی باسی سەرهەڵدانی گرفتی فەلەستین و ڕەنگدانەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهانی ئیسلامی کرد و ڕۆڵی ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری ڕوونکردەوە و جەختی لەوەش کردەوە کە سەرەتای کێشەی فەلەستین بووە سەرچاوەی بێداری ئیسلامی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سوپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم ئۆرگانەکان کرد لەپای ئارامی و خۆڕاگریان لە بەرامبەر هەر کێشەیەکی سیاسی و دارایی کە بەرامبەر بزووتنەوەی ئیسلامی دەکرێت. بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشکرایکرد بزووتنەوە لە هەناوی سەخت و ناڕەحەتی و ستەمی گەلەکەی لە دایک بووە و ئێستاش خۆڕاگرانە و بەدەر لە هەر گەمارۆیەک لەگەڵ خەم و ئازاری گەلی کورد و هاوڵاتییانی هەرێمدایە.
ئاشکراشیکرد، ڕابەری گشتی لە کۆبوونەوەی مەکتەبی ڕێکخستن ئاشکرایکرد، ئیدانەی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین کە لە لایەن حکومەتی عێراق ئەنجام دەدرێت بە ستەمێکی پلان داڕێژراو وەسفی کرد، هاوکات ئیدانەی ئەو نادادی و خراپ بەکارهێنانەی داهاتی کرد کە لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی نادادپەروەری دابەش دەکرت، هەربۆیە ئەم دوو بابەتە جیاوازە بە داخەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی ژیانی هاوڵاتییانی هەرێم دروست کردووە و بە داخەوە هۆکار بووە بۆ داخستنی هۆڵەکانی خوێندن و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش ئەرکی خۆیان جێ هێشتووە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان کرا و تەئکید لە ئەنجامدانی پڕۆسەکە کرا لە وادەی خۆیدا و کار و پلانی پێویستی لەو بارەوە بۆ درا و تاووتوێی وردی بۆ ئامادەسازی هەڵبژاردنەکانی کوردستان کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close