ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نه‌وت گه‌ڕایه‌وه‌ پێش كۆرۆنا

بە گوێرەی داتای بۆرسەی وزەی جیهانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت ٧١ دۆلار و ٦٣ سنت مامەڵەی پێوە کرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٩ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو بە کاتی هەرێمی کوردستان، بۆیە کەمجار لە ساڵی ٢٠١٩وە نرخی بەرمیلیک نەوتی برنت بەرز بۆوە بۆ ٧٢ دۆلار.

بەهۆی سوککردنی کۆتوبەندەکانی بەردەم چالاکییە مرۆیی و پیشەسازی و ئابورییەکان، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرانسەری جیهاندا سەپێنرابوو، ماوەیەکە حکومەتەکان بەشێک لەو کۆت و بەندانەیان سوککردووە و جوڵەی ئابوری کەرتە جیاجیاکان دەستی پێکردووە، ئەوەش کاریگەریی بەرچاوی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت .

ئەویە ئەوەی بەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان بودجەی وڵاتەکانیان پشت بە نرخی نەوت دەبەستێت، بۆیە هەر بەرزبوونەوەیەک کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لەسەر دۆخی ئابوری و گوزەرانی هاوڵاتیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close