ئابووریكوردستانهەواڵ

رێژەی لێبڕینی مووچە بۆ مانگی ئایار دیاریکرا

سه‌رچاوه‌یه‌ك لەبەڕێوبەرایەتی گەنجینەکانەوە راگەیاند:” بڕی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە ٢١٪ دەبێت و ٢٥ی مانگیش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.

ڕۆژی سێشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشووتر، واتە رێژەی لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% بۆ پلە تایبەتییەکان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردوە ، “له‌ سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابەشکردنی موچەی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢١ به‌ هه‌مان رێژه‌ و میكانیزمیی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢١ دەبێت به‌ بڕینی رێژه‌ی ٢١% و رێژه‌ی ٥٠% بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان “.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close