كوردستانهەواڵ

تیروپشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ 13ـی ئه‌یلوولی 2022، له‌ پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان تیروپشك بۆ دامه‌زراندنی 50 كه‌س ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ـی ئه‌یلوولی 2022، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دوای ئەوەی دەرگای ھەلی کارکردن بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس کردەوە، ژمارەیەکی زۆری کار خواز ناویان تۆمار کردووە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ راگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی کە دادەمەزرێن رۆژی سێشه‌ممه‌ 13ـی ئه‌یلوولی 2022، کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن بە شێوازی راستەوخۆ  و بە ئامادەبوونی لیژنەی سەرپەرشتیار و ئەو کەسانەی کە ناویان تۆمار کردووە، تیروپشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاری هه‌ولێر:

تیروپشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت

فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دوای ئەوەی دەرگای ھەلی کارکردن بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس کردەوە، ژمارەیەکی زۆری کار خواز ناویان تۆمار کردووە، بۆ ڕاگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی کە دادەمەزرێن ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٩/١٣ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن بە شێوازی ڕاستەوخۆ بە ئامادەبوونی لێژنەی سەرپەرشتیار و ئەو کەسانەی کە ناویان تۆمار کردووە تیر و پشک بۆ دامەزراندنی ٥٠ کەس ئەنجام دەدرێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close