ئابووریكوردستانهەواڵ

راپۆرتى دووەمى چاکسازیی: زیاتر له‌ 21000 کەس زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن

سەرەڕاى ئەوەى چاکسازییەکانى حکومەتى هەرێم پێی ناوەتە قۆناغى دووەم، بەڵام هێشتا زیاتر لە 21 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن.

به‌گوێرەى ڕاپۆرتى میدیاکانى نزیک لە سەرۆکى حکومەت بە واژووی ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، وێنه‌یه‌ك له‌ نووسراوی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون به‌ ژماره‌ (217)ـی رۆژی (25ی نیسان 2021)، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ “راپۆرتی دووه‌می لیژنه‌ی باڵای چاكسازی له‌ مووچه‌، ده‌رماڵه‌، به‌خشین و ئیمتیازانه‌كان و خانه‌نشینی له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق”ـی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوەو تیایدا زانیارى زۆر لەبارەى قۆناغى دووەمى چاکسازییەکانى حکومەتى هەرێم ئاشکرا کراوە . له‌ راپۆرته‌كه‌دا ورده‌كاری پرۆسه‌ی چاكسازی و وردبینی بەشێک له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی تێدا خراوەتە ڕوو‌.

 به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ له‌ وردبینیكردنی به‌شێك له‌ دۆسییه‌كان ده‌یان ملیار دینار بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها كۆی گشتیی قه‌رزی بازرگانی و سووی سه‌ر قه‌رز و قه‌رزی گه‌ڕاوه‌ خراوه‌ته‌ڕوو،لە هەمان کاتدا لەبارەى دووموچەیی وردبینى زۆر کراوەو دەرکەوتووە هێشتا ژمارەیەکى زۆر دوو مووچەیی لە هەرێمى کوردستان هەیە، بە جۆرێک هەندێکیان لە یەک کاتدا لە دوو شوێنى جیاواز فەرمانبەر، فەرمانبەر وخانەنشین، یاخود لە دوو شوێن مووچەى خانەنشینى وەردەگرن. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئەوانەى زیاتر لە یەک مووشە وەردەگرن ژمارەیان 21558 هەزارکەسن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌رانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشین و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری داتایه‌ك ئاماده‌كراوه‌، كه‌ تیایدا (21.588) كه‌س زیاتر له‌ مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن  به‌م جۆره‌ :

– وه‌رگرتنی دوومووچه‌یی (فه‌رمانبه‌ر و فه‌رمانبه‌ر)، (791) فه‌رمانبه‌ر له‌ كۆی (1639) كه‌یس .

– وه‌رگرتنی دوو مووچه‌یی (فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین)،  (3909) له‌ كۆی (8147) كه‌یس .

– وه‌رگرتنی دوو مووچه‌یی (خانه‌نشین و خانه‌نشین)، (5909) له‌ كۆی (11802) كه‌یس .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close