ئابووریكوردستانهەواڵ

17 پەرلەمانتار: کاتی کۆتاییهێنانە بە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران

حەڤدە ئەندام لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە یاداشتێکیان سەبارەت بە وەستاندنی لێبڕینی موچە رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد.

لە یاداشتێکدا کە حەڤدە پەرلەمانتار واژۆیان کردووە، باس لەوە کراوە کاتی وەستاندنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران هاتووە و بە پێی ماددەی 48 ی بڕگەی 4 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئەو پەرلەمانتارانە واژۆی پێویستیان کۆکردووەتەوە بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو بابەتە

یاداشتەکە پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوەو و تێیدا داوایان کردووە بابەتی (لێبڕینی موچەی فەرمانبەران) بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان زیادبکرێت


لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو دەستیپێکردووە و لە ئێستادا فەرمانبەران بەهیوای وەستاندنی لێبڕینی موچەکانیانن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close