ئابووریجیهانهەواڵ

نرخى نەوت بەرز بووەوە

هەرچەندە بەراورد بە نرخى دوێنێى، نرخى ئەمڕۆى نەوت بەرزتر بووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە بگاتەوە بە 100 دۆلار.

نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (97) دۆلار و (01) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەى بەرز بوەتەوە.

هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (91) دۆلار و (54) سەنتە.

بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوری و ترسانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە مایەپوچبون، نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرز و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینیت.

لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close