ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوتی نزیك بوەوە لە 54 دۆلار

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە و بینی و نزیك بوەوە لە 54 دۆلار و ئەوەش بەرزترین نرخە كە لە كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا تۆماری كردبێت.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە53  دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 50 دۆلار و  پێنج سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  لە 51 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمریكی لە 48 دۆلار و نیودا  مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا بەرزترین نرخی تۆمار كردووە. 
هەرچەندە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و هۆشداریدانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەیەوە راگرتن و سنورداركردنی گەشتی نێوان ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان بووەتە هۆكاری وەستانی نرخی نەوتی لە بازاڕدا بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی رووی لەبەرزبوونەوە كردووە. 
لەماوەی نۆ مانگی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، بەڵام نرخی ئەمڕۆی نەوت بەرزترین نرخە كە لە رۆژی 27ی شوباتی ساڵی رابردوو تا ئێستا تۆماری كردبێت. 
ساڵی رابردوو لەمكاتەدا نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 68 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، یەك مانگ دواتر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد بە شێوەیەك لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا بەهای نەوتی برێنت گەیشتە خوار 20 دۆلارەوە و نەوتی ئەمریكیش بووە سفر دۆلار. 

بابەتی دیكە

Close