ئابووریكوردستانهەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی بودجەوە کۆدەبێتەوە

حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ بۆ پەسەندكردنی چەند رەشنوسی پڕۆژەیاسا و گفتوگۆی بودجەی عێراق و هەرێم كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیای و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمرۆ چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سازدەكات. 
كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دوو بڕگە لەخۆی دەگرێت لە بڕگەی یەكەمدا خستنەرووی دوا پێشهاتەكانی پڕۆژە بودجەكانی فیدڕاڵ و هەرێم بۆ ساڵی 2021 گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. 
لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا رەشنووسی سێ پڕۆژە یاسا و پەیڕەو دەخرێنەڕوو گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، كە پێکهاتوون لە “هەمواركراوی یاساكانی (یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پێشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و یاسای بازرگانی) و  رەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی هاوبەشیكردنی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و رەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی كارەبا. 
فەرمانگەكە ئەوەشی راگەیاندووە هاوكات هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت و دواتر دەنگی لەسەردەدرێت. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close