ئابووریكوردستانهەواڵ

نرخی نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 110 دۆلاری تێپەڕاند و نرخی نەوتی تێکساسیش زیاتر بە رێژەی لە %5 بەرزبووەوە، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش هێرشەکانی رووسیایە بۆ سەر ئۆکرانیا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 4.88% بۆ 110.09 دۆلار بەرزبووەوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی 5.06% بۆ 108.64 دۆلار بەرز بووەوە.

لە یەکەم رۆژی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24/2/2022، بۆ یەکەمجار دوای 7 ساڵ، نرخی یەک بەرمیل نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close