ئابووریكوردستانهەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکان سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

نووسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەم مانگە مووچەی سێ مانگی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ـی رایگەیاند بۆ ئەم مانگە مووچەی سێ مانگی لیوا ھاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

لە بارەی لیوای 12 گوتیشی کێشەی مووچەی ئەو لیوایەش چارەسەرکراوە، ئەوانیش بەبێ لێبڕین مووچەکانیان دابەشدەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close