ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٣ دۆلار و حەوت سەنتە، لەکاتێکدا دوێنێ نرخی بەرمیلێک نوتی خاو ٦٥ دۆلار و دە سەنت بوو.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٥٩ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوامە و ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close