ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوتی برێنت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌و نزیك ده‌بێته‌وه‌ 64 دۆلار

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە و بەیانی ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە كراو نەوتی ئەمریكیش بە 60 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

نرخی نەوت لەمانگی 12ی ساڵی 2019وە ئەو ئاستەی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەرچەندە لەسەرەتای مانگی شوباتی  ساڵی 2020وە نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد و لە مانگی نیساندا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 19 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام دواتر رووی لە بەرزبوونەوەكرد. 
مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی، پێشتر پێشبینی كردبوو دوای ئاساییبوونەوەی رەوشی جیھان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ھاوینی ئەمساڵدا، بگاتە ٦٥ دۆلار، بەڵام نرخی نەوت لەو پَشبینیەی راوێژكارەكەی سەرۆكی حكومەتی عێراقی خێراتر گەشەی كرد. 
بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان نزیكەی نیو ملیۆن بەرمیلە كە بەشێكی بۆ ناوخۆ بەكاردەهێندرێتەوە، بەڵام نرخی نەوتی هەرێم بەشێوەیەكی بەردەوام 8 دۆلار كەمتر لە نرخی عێراق دەیفرۆشێت لە كاتێكدا نرخی نەوتی عێراقیش كەمتر لە نرخی دیاریكراوی جیهان دەفرۆشرێت. 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ئەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان سەرچاوەی یەكەمی داهاتیانە كاریگەری فراوانی دەبێت بۆسەر داهاتیان. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close