
باسک نێت، هەولێر
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی ئاشکرایدەکات: ئەم مانگەش لە ٢١٪ی مووچە لە فەرانبەران دەبڕدێت، دەشڵێت: گەر لەگەڵ بەغدا رێک بکەون مانگانە مووچەی تەواو دابەش دەکەن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱۱ی شوباتی ۲۰۲۱ بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە باسک نێت-ی راگەیاند: هاوشێوەی مانگی رابردوو مووچەی فەرمانبەران بۆ پلە باڵاکان لە ٥٠٪ و بۆ فەرمانبەرانیش لە٢١٪ لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.
وتیشی: “بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە داندراوە لە رۆژی ۲٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە کۆتایی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دەهێندرێت”.
روونیشیکردەوە: گەر هەرێم و بەغدا رێک بکەون و بەغدا پارە بنێرێت بە هیچ جۆرێک لێ بڕین لە مووچە ناکرێت و مانگانە مووچەی تەواو دەدەنە فەرمانبەران. کەمتر ببینە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە