ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌

نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە بەرزبوونەوەى بە خۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە  ٦١ دۆلار و شەش سەنتە کە ئەوەش، بەرزترین ئاستیەتی لە مانگی ١ی ٢٠٢٠ەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٥٨ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ماوەیەکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوامە و ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close