ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە بەرزبوونەوەى بە خۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥٩ دۆلار و ٩٤ سەنتە کە ئەوەش، بەرزترین ئاستیەتی لە مانگی ١ی ٢٠٢٠ەوە.

ماوەیەکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوامە و ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close