ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥٩ دۆلار و ٣٦ سەنتە. هاوکات، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥٧ دۆلار و ٢٥ سەنتە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٥٩ دۆلار، بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا.

لە ٢٠ی نيسانی ساڵی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

پێشتریش لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close