ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی كرد

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥٨ دۆلار و ٥٥ سەنتە. هاوکات، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥٦ دۆلار و هەشت سەنتە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥٦ دۆلار و ١٤ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە نزیکەی ٥٦ دۆلار و ١٤ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٥٨ دۆلار و نیو، بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا.

لە ٢٠ی نيسانی ساڵی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

پێشتریش لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close