ئابووریكوردستانهەواڵ

نرخی زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ بەپێی بۆرسەی جیهانی بەراورد بە دوێنێ دابەزى و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨١٩ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار و ٥٠ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٨ هەزار و ٤٧٦ دۆلار.

بەو پێیەش، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ چوار هەزار دینار دابەزیووە و لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٩ هەزار دینارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close