ئابووریكوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، موچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش، بە لێبڕینی ٢١٪ـەوە دابەشدەکرێت.

نزیکەی ٥٠ رۆژ بەسەر کۆتا موچەدا تێپەڕیوە کە حکومەتی هەرێم لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو دابەشیکرد، بەجۆرێک لەو ساڵەدا، هەشت موچەی دابەشکردووە، کە سیانیان بۆ ٢٠١٩ و پێنجیشیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە.

لەو پێنج موچەیەشی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەشکراوە، تەنیا یەکێکیان موچەی تەواوبووە و یەکێکیان بە لێبڕینی ١٨% و سیانیان بە لێبڕینی ٢١% بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close