ئابووریكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی: سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی، سبەینێ موچەی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە، ٢٤ی ١ی ٢٠٢١، موچەی هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، بە لێبڕینی ٢١%ەوە دابەشدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ٥٠ رۆژ بەسەر کۆتا موچەدا تێپەڕیوە کە حکومەتی هەرێم لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا دابەشیکرد.

لە ساڵی رابردوودا، حکومەتی هەرێم هەشت موچەی دابەشکردووە، کە سیانیان بۆ ٢٠١٩ و پێنجیشیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە.

هاوکات، لەو پێنج موچەیەی ساڵی ٢٠٢٠ کە دابەشکراوە، تەنها یەک دانەیان موچەی تەواو بووە و یەکێکیان بە لێبڕینی ٪١٨ و سیانیان بە لێبڕینی ٪٢١ بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close