
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، ٦ی ١٢ی ٢٠٢٠، موچەی مانگی ئۆکتۆبەری رابردووی وەزارەتی پێشمەرگە، دیوانی وهزارهت و لیواكان و یهكهی ٧٠ و ٨٠ بە لێبڕینی ٢١% دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممەش وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی هەمان مانگی وەزارەتی تەندروستی دەکات.
دوێنێ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو بکرێت.
ئەو موچەیەی کە دابەشدەکرێت، موچەی مانگی ١٠ی ئەمساڵە و رێژەی ٪٢١ی لێدەبڕدرێت، و موچەی پلەباڵاکانیش بە رێژەی ٪٥٠ دەبڕدرێت.