
ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە قایمقایەتی سلێمانی کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی (11) , دوای هه‌ڵسه‌نگاندن به‌پێی كاتژمێره‌كانی كاركردنیان, بڕیاردرا نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 5 هه‌زار و “500” دینار بۆ “7” هه‌زار دیناربێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی سلێمانی هەروەها بڕیاریشدراوە بەرنامەی کارەبای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی دوانزه (كانوونی یه‌كه‌م) له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ده‌بێت له و ماوه‌یه‌دا ھەرکاتێک کارەبای نشیمانی کوژایەوە مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کارەبا دابین دەکەن.
هەروەها جەخت لەوەکراوەتەوە لەکاتی کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی سزایی یاسایی دەکرێتەوە.