ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت نزیك دەبێتەوە لە 50 دولار بۆ هەر بەرمیلێك

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 48دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 45 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ چوارشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 48 دۆلار و 35 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 45 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەكەیەوە بەراورد بە دوێنێ بەیانی چەند سەنێك رووی لە بەرزبوونەوە كرد. 
گەیشتنە ئەنجامی چەند ڤاكسینێك دژی كۆرۆنا  و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، بڵاوبوونەوەی هەواڵی راسپاردنی تیمی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بۆ ئامادەكاریەكانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە كرد و بەهای نەوت بەرزبوویەوە. 
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە نرخی نەوت یەكەمجاریەتی بگاتە ئەو ئاستە، لە كاتێكدا نرخی نەوت لەسەرەتای ئەمساڵدا گەیشتە ئاستی سفر دۆلار بە هۆی ئەوەی كۆمپانیاكانی نەوت توانای عەمباركردنی نەوتیان نەمابوو. 
ماوەی نزیكەی هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بابەتی دیكە

Close