
باسک نێت
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “Global Comedy Insights” ی ئەمریکی کە پسپۆڕە لە کەرتی نەوت ووزە و شیکردنەوەی بازاڕەکان، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو سزایانەی ترامپ بەنیازە بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، لەوانەیە کەرتی نەوتی عێراق بگرێتەوە، بەتایبەتی کۆمپانیای نەوتی “سۆمۆ”
ئاماژە بەوە دەکات کە پشتبەستنی بەغدا بە تاران وسروشتی سیستمی سیاسی زاڵ وایکردووە گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تاران خۆیان تێکەڵ بە”سۆمۆ” و وەزارەتی نەوت بکەن، کە بووە هۆی دروستبوونی “بازاڕێکی خۆڵەمێشی” لە نەوتی خاوی عێراق کە ملیۆنەها دۆلاری لە بەرژەوەندی ئەو گروپانەدا پەیدا کرد، کە بووەتە سەرچاوەیەک بۆ پارەدارکردنی جموجۆڵە سەربازییەکانیان”.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەوانەیە ئیدارەی داهاتووی ترەمپ هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ بەغدا ڕابگرێت و سزا بەکار بهێنێت بۆ فشار خستنە سەر حکومەتی عێراق بۆ بچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و پەلە بکات لە هەڵوەشاندنەەی گرووپەکان”.
بەپێی راپۆرتکە، ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت کۆتایی بەو لێبوردنانەی کەڕێگە بە عێراق دەدات گازی ئێران هاوردە بکات بهێنێت “.
ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکات ئەم بڕیارانە ئەگەر دەربچن ڕێگربێت لە پڕۆژەی عێراق بۆ گەیشتن بە ٧ملیۆن بەرمیل تا ساڵی ٢٠٢٧.